گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان راگیرا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: توانرا ئەو هەوڵانە رابگیرێن كە دەدران بۆ گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچەكانی سنوری مادەی 140.
وتیشی: ئەو گواستنەوەیە لەچەند ناوچەیەكی وەك خانەقین و سنورەكانی دیكەی ناوچە دابڕێندراوەكان بەشێوازێكی دوور لە بنەما دەستورییەكان ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا ئەو هەوڵانە بەتەواوی راگیران و هیچ كەسێك ناتوانێت فۆڕمی خۆراك بۆ ئەو ناوچانە بگوازێتەوە.
ئەو پەرمانتارە راشیگەیاندوە: راگرتنی ئەو پرۆسەیە گرنگییەكی سیاسی و دیموگرافی هەیە، چونكە رێگریی لە دروستكردنی گۆڕانكاریی دەستكرد دەكات لە پێكهاتەی دانیشتوانی ناوچە دابڕێنراوەكاندا، گواستنەوەی نایاسایی فۆڕمی خۆراك هەوڵێك بو بۆ شێواندنی واقیعی دیموگرافیی رەسەنی ناوچەكەو دروستكردنی كاریگەریی خراپ لەسەر جێبەجێكردنی مادەی 140.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group