بۆ چارەسەری سوتەمەنی لەهەرێمی كوردستان دوو بژاردە دەخرێتە بەردەم عەلی زەیدی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یاداشتێكی فەرمیان بۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەكردوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: یاداشتەكەیان جەخت لە یەكسانیی سەرجەم پارێزگاكان دەكەنەوە لەدابەشكردنی سامانەكاندا، لە یاداشتەكەدا دوو بژاردە خراوەتە بەردەم بەغدا، یان پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكان بەپێی رێژەی دانیشتووان (14%) دابین بكرێت كە دەكاتە 140 هەزار بەرمیل لەبری ئەو 50 هەزار بەرمیلەی ئێستا تەنها 6%ی پشكەكانە، یانیش حكومەتی فیدراڵی راستەوخۆ بەنزینی ئامادەكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.
وتیشی: هەفتەی رابردو لە بەغدا سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكانی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و پاڵاوگەكانی كردوە، عیراق خۆی رۆژانە پێنج ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەكات، چونكە بەرهەمی ناوخۆیی بەشی ناكات، چۆن دەتوانێت بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group