كەنەكە: هێرشەكانی سەرێكانی پلان بۆ داڕێژراو بوو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) سەبارەت بە هێرشی گروپێكی چەكدار لەسەرێكانی بۆ سەر ئەو بنەماڵانەی كە گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆیان رایگەیاند، ئەو كوردانەی گەڕانەوە زێدی خۆیان و هێرشیان كرایە سەر هێرشێكی رێكەوت نەبو بەڵكو پلان بۆداڕێژراو و  رێكخراوە بە ئاگاداری كاربەدەستانی دیمەشق ئەنجامدراوە.
كەنەكە راشیگەیاندوە، بەپێی رێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەگەڵ حكومەتی دیمەشقدا پێشبینی كرابو كە حكومەتی كاتی سوریا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ پاراستنی ماڵوموڵكی كۆچبەران، بەڵام جیاوازیی نێوان وتارو كردەوەكانی دیمەشق لە هێرشە نوێیەكان بۆ سەر ئەو كوردانەی دەگەڕانەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان لەسەرێكانی جارێكی تر ئاشكرا بو، دەبێت نەتەوە یەكگرتوەكان بەپەلە دەستوەردان لەم كارە بكات، پەیوەندی بە حكومەتی دیمەشقەوە بكات و ئاگاداری بكاتەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە، داواش لەحكومەتی كاتی دیمەشق دەكەن كە پابەندبونەكانی خۆی جێبەجێ بكات و دەستبەجێ هێرشی هێزە چەكدارەكان بۆ سەر كوردان رابگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group