جوتیارانی شارەزور: ئەگەر زەوییەكانیان دابەشبكرێت زەوی كشتوكاڵی نامێنێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوێنەری جوتیارانی شارەزور دژی دابەشكردنی زەوییەكانیان بەسەر فەرمانبەراندا ناڕەزایەتیان دەربڕیی و داوایانكرد لایەنی پەیوەندیدار كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكات.
رەزا رۆستەم نوێنەری جوتیاران لە ‌كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: گرفتیان تەنها گرفتی جوتیارانی شارەزور نییە، بەڵكو تەواوی جوتیارانی كوردستان ئەو كێشەیەیان هەیەو زەوییەكانیان دابەشدەكرێت، داوای كرد چارەسەركردنی كێشەكەیان بكرێت، چونكە ئەو زەوییانەی كە بۆ كشتوكاڵكردن بەكاری دێنین هەمویان لە ‌دەست دەردەچێت.
وتیشی: زەوییەكانیان بیر و باخ و سەوزەو شوێنی بەخێوكردنی مەڕوماڵات و هەمو شتێكی كشتوكاڵی تێدایە، داوا لەلایەنی پەیوەندیدار و حكومەت دەكەن ئەم كێشەیان بۆ چارەسەر بكات، چونكە ئەگەر بەمجۆرە بڕوات زەویی كشتوكاڵی لەهەرێم نامێنێت و ژیانی هەموان دەفەوتێت، تەواوی زەوییەكانیشیا كە ‌دابەشدەكرێت هەزارو 914 دۆنمە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group