13ـی ئەیلوول دەوام لە زانكۆی سەڵاحەدین دەستپێدەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
زانكۆی سەلاحەدین ساڵنامەی نوێی خوێندنی بۆ ساڵی 2026 - 2027 بڵاوكردەوە و بەپێی ساڵنامەكە رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2026 وانە وتنەوە لەنێو هۆڵەكانی خوێندن دەستپێدەكات.
سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین لە لێدوانێكدا راگەیاند، بەپێی ساڵنامەی نوێی خوێندن، رۆژی 1ـی ئەیلوولی 2026 دەستبەكاربوونەوەی مامۆستایانە و پێویستە سەرجەم مامۆستایانی زانكۆكە كە ژمارەیان 2,600 مامۆستایە، سەردانی بەش و كۆلێژەكانیان بكەن.
هەر بە گوێرەی ساڵنامەكە، پرۆسەی تۆماركردنی قوتابییان لە رۆژی 6ـی ئەیلوولی 2026 دەستپێدەكات و تاوەكو 12ـی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین باسی لەوەشكرد، رۆژی 13ـی ئەیلوول خوێندنی سمستەری پایز دەستپێدەكات و پێویستە سەرجەم قوتابییان لە هۆڵەكانی خوێندن ئامادە بن و وانەكانیان بخوێنن.
لەبارەی دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكانیش ئاماژە بەوەدراوە، ئۆفیسی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان، لە رۆژی 1ـی ئەیلوول تاوەكو 10ـی ئەیلوولی 2026 دەست بە دابەشكردنیان دەكات و قوتابییان دەتوانن لەو ماوەیەدا مامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆییەكان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group