هەشتەمین كۆنفرانسی نەخۆشییەكانی سنگ و رەبۆ لە سلێمانی دەستیپێكرد

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، هەشتەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی نەخۆشیەكانی سنگ و رەبۆ دەستیپێكرد، لە كۆنفراسەكەدا ژمارەیەك لە بەرپرسان و بەشداری زیاتر لە 220 پزیشكی پسپۆڕ لە هەمو ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئامادەبون كە لەلایەن كۆمەڵەی عیراقی بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و سنگ بەهەماهەنگی كۆمەڵەی نەخۆشیەكانی دڵ و هەناسەی كوردستان رێكخراوە. 
ئاماژەشیكردوە، هەشتەمین كۆنفرانسی زاستی نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی سنگ و رەبۆ ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و 50 پزیشك لە هەمو شارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق وتە پێشكەش دەكەن و گفتوگۆ دەكەن، هەروەها هەر لەو چوارچێوەیەدا دوو وۆرك شۆپی گەورە پێشكەش دەكرێن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group