شارەوانی رانیە كۆی پڕۆژەكانی 15 مانگی رابردو دەخاتەڕو

33 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە بڵاویكردۆتەوە، فەرمانگەیەكەیان بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی شاری رانیە، لەم راپۆرتەدا ژمارەو قەبارەی پڕۆژەكانی 15 مانگی رابردو كە دەكاتە ساڵێك و سێ مانگ دەخەینەڕو.
ئاماژەی بەوەكردوە، زیاتر لە 45 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكراوەو  پڕۆژەكانیش خۆیان لە گەشەپێدان و زیادكردنی روبەری سەوزایی، روناكردنەوەو جوانكاری شار دەبیننەوە، لەوانەش نۆژەنكردنەوەو روناكردنەوە بۆ پاركی دەروازە، نۆژەنكردنەوە و جوانكردنی شەقامی سەرەكی بە درێژی زیاتر لە 4 هەزارو 500 مەتر دوجا لە دەروازەو ناوەندی شار، روناككردنەوەی ناوەندی شار، دوسایدی رانیە سەركەپكان و چەند شوێنێكی دیكە.
ئەوەشی خستۆتەڕو،  ئامادەكاری بۆ سەوزكردنی زیاتر لە 200 مەتر دوجا بە مەبەستی زیادكردنی رێژەی سەوزایی رانیەو گەیاندنی رێژەی سەوزایی بە نزیكەی %6، هەروەها ئاوەڕۆی سندوقی دروستكراوە بە زیاتر لە 7.5 كیلۆمەتر بۆ نەهێشتنی مەترسی لافاو، ئەوش جگە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە مەودای نزیكەی 10 كیلۆمەتر.
شارەوانی رانیە ئاماژەی بەوەشدا، قیركردنی شەقامەكان بە زیاتر لە 120 هەزار مەتر دوجا بۆ دوسایدی رانیە - سەركەپكان، شەقامی 60 مەتری بەردەم بەرزاییەكانی رانیەو چەند گەڕەكێك ، جگە لەوەكۆنكریتكردنی كۆڵانەكان بە زیاتر لە 50 هەزار مەتر دوجا.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group