سبەینێ دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
رۆژی یەكشەممە 11/10 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەگوێرەی خشتەی بڵاوكراوەی دابەشكردن خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە موچە وەردەگرن.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردبوەوەو بەگوێرەی خشتەكە بە چوار رۆژ موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەشدەكرێت، بەجۆرێك لە رۆژی یەكشەممە دەست پێ دەكات و رۆژی چوارشەممە 14/10 كۆتایی دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group