نزیكەی 26 هەزار زیندانی و راگیراوی سیاسی لە هەرێم تۆمار كراون

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ناڤسەر نوری بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند: دوای سەردانی شاندی وەزارەتی شەهیدان بۆ بەغدا ئێستا لێكتێگەیشتن هەیە بۆ هاوتاكردنی موچەی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان، بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی هەیە داوایانكردوە موچەی شەهیدانی جینۆسایدو سەنگەر هاوشێوەی موچەی شەهیدانی عیراق بێت و بكرێتە 1 ملیۆن و 200 هەزار دینار، هەروەها موچەی شەهیدانی هاووڵاتیش لە 250 هەزار دینارەوە بەرزبكرێتەوە بۆ 600 هەزار دینار.
بریكاری وەزارەتی شەهیدان ئاماژەشیكردوە: شایستەی زیندانیانی سیاسی لە بەغدا زیاترەو دەیانەوێت موچەی زیندانیان و راگیراوانی سیاسی هەرێمی كوردستانیش هاوتا بكرێت، بەپێی دوائاماریش 25 هەزارو 868 زیندانی و راگیراوی سیاسی لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون ئەوانیش موچەكانیان هاوتای موچەی زیندانیانی سیاسیی بەغدا دەكرێت و دەبێتە یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group