لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی نرخەوە دڵنیایی دەدات

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەئامانجی رێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخ و ناجێگیری بازاڕدا، لیژنە هاوبەشەكانیان سەردانی كۆگاكانی خواردنیان كردوە لە ناوچەی هوانەو لە نزیكەوە بەدواداچونیان بۆ نرخ و كوالیتی خواردن و پێداویستیەكان كردوە.
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: لەدوای بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەلایەن بەشێك لەهاوڵاتیان جۆرێك لە ترس و نیگەرانی لەسەر نرخەكان دروستبوە، بەڵام هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە رێگە بەزیادكردنی نرخەكان نادەن بۆ ئەو مەبەستەش لەكۆگاكانی عەمباركردنی خوارن و ناوبازاڕدا بەودی چاودێری نرخەكان دەكەن و رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچییەك نادەن و هەر بازرگان و كاسبكارێك نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكات روبەڕوی سزای توندی یاسایی دەكەنەوە.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەشیكردوە، لیژنە تایبەتمەندەكانیان بەردەوام سەردانی كۆگاو ناوبازاڕ و ماركێتەكان دەكەن و هەر شوێنێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group