نەوا-
كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پێشبینی بارینی نمەباران دەكرێت لە چەند ناوچەیەك و سبەینێش شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك ناوچەی سنوریی رۆژهەڵاتی هەرێم سەر بە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان هەیە.
باسی لەوەشكرد، سبەینێ ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكور و باكوری رۆژئاوای هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، و ئەگەری هەیە لە دوای نیوەشەو بارانبارین لەو ناوچانەدا دەست پێبكات.