وەزارەتی كارەبا: زیاتر 90٪ی هاوڵاتیان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە

5 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە داتای پسوڵەكانی مانگی هەشت لەچوارچێوەی پڕۆژەی روناكیدا كە زۆرینەی هاووڵاتیان ماوەی خولی پسوڵەكەیان نزیكەی 34 رۆژە، نیوەی ماڵان بڕێكی كەمیان كارەبا بەكارهێناوە كە زۆرترینی كەمتر لە 41 هەزار دینار بوە. 
وەزارەتی كارەبا ئاماژەشیكردوە، تائێستا زیاتر 90٪ی هاوڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی روناكییەوە، بەپێی نرخە نوێیەكان  ٪80ی هاوڵاتیان بەتایبەتی كەمدەرامەتان بەردەوام پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدەو كارەبای نیشتمانی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group