نەوا-
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە.
هەروەها، سبەینێ دووشەممە، لە كاتەكانی بەیانی تا كاتەكانی ئێوارە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە لە ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ كاریگەرییەكی لاوازی نزمە پاڵە پەستۆییەك بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی ئەو دەڤەرە هەیە بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕتا كاتەكانی شەو درەنگ ئەو كەشە بەردەوام دەبێت پاشان كۆتای دێت.
هاوكات، ئەگەری نمە باران لەسەر ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە بۆ سبەینێ كاتەكانی شەو.