نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ئامادەیە بەڵام هەرێمی كوردستان ئامادە نییە وەریبگرێت و دابەشی بكات بەسەر هاوڵاتیاندا، داواشیكردوە كە پارێزگاكان بە جیا داوای وەرگرتنی نەوتە بكەن، پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوای وەرگرتنی كردوە كە كارێكی زۆر باشیانكردوەو بەمنزیكانە نەوتەكە دەگات.
پێشتر ئەو پەرلەمانتارەی عیراق رایگەیاندبو كە كۆمپانیای دابەشكردنی سوتەمەنی عیراق پێی راگەیاندوە كە هەمو رێكارەكانیان گرتوەتەبەرو كۆدیان ناردوە تا هەرێمی كوردستان بچێت لە هەردو شاری موسڵ و كەركوك ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتە وەربگرێت و خۆیان ئۆتۆمبێل رەوانە بكەن بۆ وەرگرتنی و هەر بەرمیلێكیش 50 هەزار دینار دەكەوێت، بەڵام نەچون بۆ وەرگرتنی.