هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە سلێمانی بەڕێوەچوو

15 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان رایگەیاند، هەڵمەتێكی تایبەت بە چاندنی نەمام بەناونیشانی (بۆ هەر گەڕاوەیەك نەمامێك) لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو.
لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە كراوە، سەنتەری راوێژكاری كۆچ بەهاوكاری تیمی وەڵامدانەوەی خێراو سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی كۆچ و بەڕێوبەرایەتی باخچەكان، هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی تایبەت كە تێیدا هەریەك لە گەڕاوەكان و خوێندكارانی زانكۆ و كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربون لە چاندنی دار.
راشیگەیاندوە، هەڵمەتەكە بەمەبەستی بەهێزكردنی بەشداری كۆمەڵایەتی و هەستكردن بە كۆمەڵگە بون و پاراستنی ژینگە بەڕێوەچوە كە تێیدا تیمی وەڵامدانەوەی خێرا هەڵسان بە پێشكەشكردنی سیمینارێك لەبارەی كاروبارەكانی تیم و هۆشیاری كۆمەڵگە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group