سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دادبینی ماوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دادگای فیدراڵی عیراق دەركردنی فەرمانی وەلائی بۆ وەستانی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە، بەڵام سكاڵا بنەڕەتیەكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی دوەمی خولی شەشەمی پەرلەمان وەك خۆی ماوەتەوە.
كەناڵەكانی یەكێتی رونكردنەوەیەكی پارێزەر دابان ئەحمەدیان بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا باسیلەوەكردوە، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بە مانای هەڵوەشاندنەوەی كۆی سكاڵاكە نایەت.
ئاماژەشیكردوە، رەتكردنەوەی داوای فەرمانە وەلائیەكە تەنها رەتكردنەوەی داواكارییەكە بوە بۆ راگرتنی كاتیی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان نەك هەڵوەشاندنەوەی بنەڕەتی سكاڵاكەی نەوەی نوێ كە تایبەتە بەهەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی رۆژی 4ی تشرینی دوەمی 2026ی پەرلەمانی كوردستان.
باسیلەوەشكردوە، سكاڵاكە تاوەكو ئێستا لە دادگای فیدراڵی یەكلانەبوەتەوەو پرۆسەی دادبینی تێیدا بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group