نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی لیژنەكانی چاودێری و بەدواداچون بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و سەلامەتی هاووڵاتیان، دوایئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا لە چەند شوێنێكی جیاوازی شارەكە دەست بەسەر بڕی 10 هەزار ڤەیپ و 120 كارتۆن یاریی ئاگریندا گیرا، سەرجەمیان لە شوێنێكی تایبەت و دوور لە ئاوەدانی لەناوبردران.
ئاماژەشیكردوە، فرۆشتن و مامەڵەكردن بەیارییە ئاگرینەكان و ڤەیپ بەشێوەی نایاسایی و بەبێ مۆڵەت بە تەواوی قەدەغەیە، چونكە جگە لەوەی زیانی تەندروستیان هەیە دەبنە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و مەترسیی ئاگركەوتنەوەو روداوی نەخوازراویش دروست دەكەن، هەر كەس و لایەنێك سەرپێچی رێنماییەكان بكات، روبەڕوی رێكاری توندی یاسایی دەكرێتەوە.