نەوا-
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی 11 و راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواو دەكرێن و رۆژی شەممە 21/11 نوێنەرانی وەزارەتی دارایی لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون تا رۆژی یەكشەممە لیستەكە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كەناڵی كوردستان 24، لە لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەمدا داوای دابینكردنی بڕی یەك ترلیۆن و 64 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆران كراوە، لەو بڕە پارەیە نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ خانەنشینیی موچەخۆران دەبڕدرێت و بەغداش 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتی بە شێوەی پاكتاوكردن دەبڕێت، بەم پێیە چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتی دارایی عیراقی فیدراڵی دەوروبەری 840 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان.