دەرهێنانی كارتی نەوت لە سلێمانی كرایە ئەلیكترۆنی

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی دابەشكردنی نەوتەوە قەرەباڵخییەكی زۆر لە ناوەندەكانی دەرهێنانی (كارتی ئەلكترۆنی نەوت) دروستبووە، بۆ ئەو مەبەستە ئەپڵیكەیشنێكمان داناوە تاوەكو هاونیشتمانییان لە ماڵەوە بە شێوەیەكی ئەلكترۆنی مامەڵەكانیان پێشكێش بكەن و نۆرە بگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاونیشتمانییان پێویست ناكات لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان نۆرە بگرن و قەرەباڵخی دروست بكەن، بەڵكو لە رێگەی كیو ئاڕ كۆدێكەوە مامەڵەی دەرهێنان یاخود ونبوونی كارت تۆمار دەكات، دواتر لەو كاتەی بۆی دیاری دەكرێت سەردان دەكات و كارتەكەی وەردەگرێتەوە.
وتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانی سەبارەت بە هۆكاری ئەم قەرەباڵخییەی درووست بووە روونیكردەوە، بەشێكی زۆر لە هاونیشتمانییان لە پارەوە كارتی ئەلكترۆنیی نەوتیان نییە، ئێستا كە بریاری دابەشكردنی 100 لیتر نەوت بۆ هاونیشتمانییان دراوە دەیانەوێت كارتی سووتەمەنی نەوت دەربكەن.
لە بارەی ئەو هاونیشتمانییانەی بەمنزیكانە هاوسەرگیرییان كردووە و كارتی ئەلكترۆنیی نەوتیان نییە، سەلام عومەر دەڵێت، ئەوانیش لە رێگەی كیو ئار كۆدێكەوە خۆیان تۆمار دەكەن و دوای تەوابوونی كارتەكانیان پەیوەندییان پێوە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group