هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت كورد لە هەموو بارودۆخێكدا تەبا بێت

43 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت ، پێویستە كورد لە هەموو بارودۆخێكدا تەبا بێت و كار بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنی نێوماڵی خۆی بكات.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند ، دەبێت كارەكان لەسەر بنەمای حكوومەتی هاووڵاتی، سەروەریی یاسا و پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەكان بەڕێوەبچن. 
باسی لەوەشكرد، پێویستە هەموو كەسێك خۆی بە شەریك، بەشدار و هاوبەشی ئەم خاك و نیشتمانە بزانێت و كاتی ئەوە هاتووە كورد بە خۆیدا بچێتەوە، ریزەكانی رێكبخات، ئامانجەكانی دیاری بكات و كاری هاوبەشیان بۆ بكات.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی، دەبێت دڵنیا بینەوە لەوەی رابردوومان یەك بووە، ئێستامان دەبێت یەك بێت و ئایندەمان یەكە ئەم بارودۆخانەش سوودێكی گرنگ بە یەكڕیزی و تەبایی نیشتمانی و سەرخستنی دۆزە رەواكانمان دەگەیەنێت.
پارێزگاری سلێمانی پێویستیی دووركەوتنەوە لە تۆمەتباركردنی یەكتری خستەروو و جەختیكردەوە، بە بنەمای یاسا، شەفافییەت، لێپرسینەوە و حكوومەتی هاووڵاتی دەتوانرێت ئەو ئامانجانە بەدەستبهێنرێن كە قوربانییەكی زۆری لەپێناودا دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group