هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێم رادەگەیەنرێت

15/05/2019

سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم داخست‌و بریارە ڕۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتو ناوی‌ پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكی‌ هەرێم ڕابگەیەنێت.
لەراگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوەڕۆی‌ رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی‌ كوردستان دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم داخست‌و بەگوێرەی‌ خاڵی‌ (3) لەبڕگەی‌ یەكەمی‌ ماددەی‌ (4)ی‌ یاسای‌ كاراكردنەوەی‌ دامەزراوەی‌ سەرۆكایەتی‌ هەرێم، پێویستە لەماوەی‌ دو ڕۆژدا لەڕۆژی‌ داخستنی‌ دەرگای‌ خۆپاڵاوتن ناوی‌ ئەو پاڵێوراوانە ڕابگەیەندرێت كە مەرجی‌ یاساییان تێدایە.
ڕونیشیكردۆتەوە، بەهۆی‌ بونی‌ دو ڕۆژی‌ پشوی‌ فەرمی‌، ڕۆژی‌ یەكشەممە (19ی‌ 5ی‌ 2019) ناوی‌ پاڵێوراوەكان لەلایەن دەستەی‌ سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانەوە ڕادەگەیەنرێت.
لە 12ی‌ ئەم مانگەوە پەرلەمانی‌ كوردستان دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم كردبوەوە و لە نێو حزبە سیاسیەكانی هەرێم تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی هەیە، ئەویش نێچیرڤان بارزانیە و ئەو كەسانەی تر كە ناوخۆ خۆیان تۆمار كردووە، هیچكامیان لە لایەن حزبەكانەوە كاندید نەكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group