نه‌وا-رۆژیار سیروان
یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌كات و یاسین مه‌حمود سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ش ده‌ڵێت "له هه‌رێم به‌بڕی زیاتر له 45 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه".
یاسین مه‌حمود ناسراو به "مه‌لا یاسین" سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مێزگردی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان، له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، له هه‌رێم به‌بڕی زیاتر له 45 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه، به‌ڵام له‌راستیدا ته‌نها 18 ملیار دۆلارى خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان راسته‌وخۆ كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی سه‌ر جه‌سته‌ی ئابوریی هه‌رێم كۆتایی پێده‌هێنێت و كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌هێنێته پێشه‌وه‌و ده‌بینن هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات.
وتیشی "به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردودا ته‌نها له 12% توانیومانه هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ر بگۆڕین به هه‌رێمێكی وه‌به‌رهێنه‌ر، نه‌مانتوانیوه ئه‌م هه‌رێمه وا لێبكه‌ین تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌سه‌رپێی خۆمان بوه‌ستین له سێكته‌ری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی، ته‌نها بایه‌خمان به‌و پرۆژه سه‌رخانانه‌دا، كه خزمه‌تێكی زۆر به ئابوری ناكات و پرۆژه‌كانی ئێمه بون به ساخكردنه‌وه‌ی كاڵای به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ره‌وه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنان ئاشكراشیكرد، یه‌كه‌مجار كه بیر له‌وه‌به‌رهێنان كرایه‌وه له هه‌رێم له‌شاری سلێمانیه‌وه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی رابردودا سلێمانی پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینیوه كه بڕه‌كه‌ی 20 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه‌و به‌داخه‌وه به گشتی وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جێبون چڕبۆته‌وه، چونكه زوو پاره‌كه ده‌داته‌وه به وه‌به‌رهێنه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كات، بۆیه یاسای پێشوتر پڕ به‌به‌ری وه‌به‌رهێنه‌ر دورابو، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت ئه‌و یاسایه بدورین پڕ به‌به‌ری كوردستان بێت و پرۆژه‌یاسایه‌ك داڕێژین بۆئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له پێنجوێن بكرێت نه‌ك ته‌نها له سلێمانی ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا كێشه‌و گرفتی زۆره، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به مافی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، چونكه هاووڵاتییه‌كی زۆر زه‌ره‌رمه‌ندبون له كه‌لێنه‌كانی ناو یاسای وه‌به‌رهێنان، به‌شێكیتریش په‌یوه‌ندی به مافی وه‌به‌رهێنه‌وه هه‌یه، چونكه وه‌به‌رهێن مافی پارێزراو نییه به‌پێی پێویست، بۆ نمونه به‌دواداچون و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان هیچ به‌شێكی نییه له‌یاساكه‌دا گره‌نتی بكات، بۆیه پرۆژه‌كانیش ئه‌نجام بدرێن هیچ گره‌نتی كوالێتی و جۆری نابێت، ده‌ره‌نجام هه‌موی پێویستی به رێكخستنه‌وه‌یه، چونكه بۆته ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره بۆ گه‌نده‌ڵی و بۆ زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان.
وتیشی "په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2006دا یاسایه‌كی وه‌به‌رهێنانی ده‌رچواند، به‌ڵام كه‌موكورتی تێدایه و پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌یه، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانمان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردوه‌و له‌ئێستادا لای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته، بڕیاروایه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و گفتوگۆ و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه د.عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "یاسای وه‌به‌رهێنان چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه وه‌به‌رهێنه‌رانی سه‌رپشك كردوه، كه كرێكاری بیانی به‌كارده‌هێنێت یان ناوخۆیی، ئه‌مه‌ش نادادپه‌روه‌رییه‌كه به‌رامبه‌ر ده‌ستى كار له‌ناوخۆدا، ده‌بێت بوترێت زۆرینه‌ی كرێكار له‌پرۆژه‌كاندا ده‌بێت كرێكاری ناوخۆیی بێت، بۆیه گرفتی زۆره پێویستی به چاكسازیكردنه له یاسای وه‌به‌رهێناندا".