نه‌وا
به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین پاشه‌كشێیان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی گرته‌ی ڤیدیۆیی پاشه‌كشێی سه‌دان ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕی بڵاوكرده‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه به‌رپرسان و سه‌ربازانی ئه‌مریكییان هه‌ڵگرتوه و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتون.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه ئه‌و جموجوڵه وشكانییه گه‌وره‌ترین جوڵه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكایه له سوریادا و كۆتایی بونی وڵاته‌كه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، كه پرۆسه‌ی پاشه‌كشێكه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رێی سحێلاوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كشاونه‌ته‌وه و هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانیشیان چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كات و سه‌ربازه‌كانیان ده‌پارێزن.