نه‌وا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) دوو بومه‌له‌رزه له قه‌زاى خانه‌قینی دا و تائێستا دیار نییه هیچ زیانێكى گیانى و مادى هه‌بوبێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، له‌كاتژمێر 4:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م تۆماركراوه، كه گوڕه‌كه‌ى 3.2 پله بوه به‌پێوه‌رى رێخته‌ر، سه‌رچاوه‌كه‌شى ناوچه‌ى (سومار)ى ئێران بوه، كه 33 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتى خانه‌قینه‌وه دووره.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، یه‌كێكی دیكه به‌گوڕى 3.1 پله له خانه‌قینى داوه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌مان ناوچه‌ى ئێران بووه.
تائێستا دیار نییه بومه‌له‌رزه‌كان هیچ زیانێكى گیانى یان مادى به‌دواوه بوبێت.