نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عیراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی خاوه‌نی قسه‌ی خۆیان نین.
د.میاده محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى له‌به‌رنامه‌ى "ئاراسته"ى رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ به‌غدا گرنگه و "باسیان له دۆسێى ده‌ستور كردوه. وتیشی "ده‌ستكاریكردنى مافه ره‌واكانى كورد مایه‌ى قبوڵ نییه و هه‌روه‌ها دۆسێى نه‌وت یه‌كێَكى تر بووه له ته‌وه‌ره‌كان، كه كێشه‌كه‌ى له‌وه‌دایه تائێستا عیراق یاساى نه‌وت و غازى نییه".
وتیشى "سه‌رۆكى هه‌رێم دوپاتیكردۆته‌وه، كه هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌كات و له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كه "سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانى داواكانى كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سیان خاوه‌نى قسه‌ى خۆیان نین و ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى كاریگه‌رى له‌سه‌ریان هه‌یه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له فراكسیۆنى گۆڕان، له به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه "سه‌ردانى به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ به‌غدا گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مدار بێت". وتیشى "دوو رۆژى تر بابه‌تى بودجه دێته پێشه‌وه، ئایا حكومه‌تى هه‌رێم جارێكى دیكه ده‌ڵێت نه‌وت راده‌ست ده‌كه‌م و نه‌شیكات؟ ئه‌مه قبوڵ ناكرێت".
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێت "دووجار عادل عه‌بدولمه‌هدی-م بینیوه، وتی: هه‌رێم رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و تا ئێستا به‌رمیلێكى راده‌ست نه‌كردوه، بودجه و موچه‌شم ناردوه، فشار‌و ره‌خنه‌ى زۆرم له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فشاره‌كان زیاتربن و نه‌وت راده‌ست نه‌كات، ناتوانم به‌رده‌وام بم، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌رێم له‌گه‌ڵماندا رێكبكه‌وێت".