دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لێچوویه‌كی ئاوی سه‌ر هێڵی ئاوی دوكان سلێمانی به‌دی ده‌كه‌ن داوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانیش بۆ رادیۆ نه‌وا وتی " له‌سه‌ر داوای ئێوه تیمێك سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه ده‌ركه‌وت هۆكاری ئاوه‌كه لێچوون نیه به‌ڵكو قفڵی هه‌وای بۆریه‌كانه و چه‌ندین لێچووی هاوشێوه بوونی هه‌یه. "
ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د دانیشتووی ناوچه‌ی باوه مه‌رده‌ی سه‌رووه له گه‌ڕه‌كی راپه‌رین به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، وه‌ك هاوڵاتی ئه‌م گه‌ڕه‌كه چه‌ند مانگێكه ده‌بینین لێچونێكی زۆر له چه‌ند شوێنێكی هێڵی سه‌ره‌كی ئاوی دوكان سلێمانی هه‌یه، كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی باوه‌مه‌رده‌ی سه‌روو له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین كه به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ئاوه‌كه لێره‌دا به‌فیرۆ ده‌چێت.
وتیشی، زێرابی ئه‌م دوو یه‌كه نیشته‌جێیه نزیكه له بۆری ئاوه‌كه و به‌هۆی لێچووی بۆریه‌كان تێكه‌ڵی ئاوی خواردنه‌وه‌كان ده‌بێت به‌ڕاستی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی دروست كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت ئاوێكی زۆر له‌م بۆریانه به‌فیرۆده‌چێت و چاك نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌تاكو ئێستا جێگای پرسیاره.
سه‌باره‌ت به‌م گرفته به سه‌ربه‌ست عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی، له‌سه‌ر داوای ئێوه تیمێكم نارد بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به لێچوون یان شكاندن نیه به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی هه‌یه به‌هۆی قفڵی هه‌واكه‌یه، ئه‌ویش پێویستی به راگرتنی دابه‌شكردنی ئاو ده‌كات بۆ ناو شاری سلێمانی و پێویستی به كردنه‌وه‌ی قفڵه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له به‌رنامه‌یاندایه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و قفڵانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی یه‌كی دوكان سلێمانی و سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر هه‌ندێك خه‌ڵك تۆماركردووه به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی قفڵه‌كه‌وه بۆ كاری ئاودێری به‌كاریانهێناوه، لێچوونی ئاوه‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی تۆپێك كۆنترۆڵی ئاو و هه‌وا ده‌كات، هه‌ر كاتێك هه‌وا نامێنێت قفڵه‌كه داده‌به‌زێت ناهێڵێت ئاو بێت، بۆیه به‌هۆی ده‌ستكاری كردن یاخود تێكچوونه‌وه ئه‌م گرفته دروست ده‌كات .
ناوبراو ره‌تیكرده‌وه، ئاوی زێرابی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه بچێته‌وه سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌كه و كاریگه‌ری ته‌ندروستی له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی نه‌یشارده‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و قفڵانه پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه و ئاماده‌باشی خۆیان راگه‌یاند هه‌ر كاتێك بڕیاردرا به راگرتنی ئاو بۆ ناو شار ئه‌وكات ده‌رفه‌ت ده‌دۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند كارێكی زیاتر پێكه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.