توێژینەوەیەك سودێكی پێشبینی نەكراوی شوشتنی ددان ئاشكرادەكات

09/12/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
زۆربەمان وا راهاتوین رۆژانە ددان بشۆین، بەتایبەت لە شەواندا، وا دەزانین تەنها ددانەكانمان دەپارێزین، بەڵام كەس بە هۆشیدا نەهاتوە ئەو پرۆسەیە سودی زۆری بۆ دڵیش هەیە و لە مەترسی دەیپارێزێت.
توێژینەوەیەك كراوە و لە رۆژنامەیەكی ئەوروپی تایبەت بە بواری پاراستنی دڵ بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتوە شوشتنی ددان بە فڵچە و هەویری ددان شتن، دڵ لە هەندێك نەخۆشی دەپارێزێت.
توێژینەوەكە وایە ئەگەر هەر كەسێك لە رۆژێكدا سێ جار ددانەكانی بشوات، ئەوا بەشێوەیەكی گەورە یارمەتیدەر دەبێت بۆ لەناوبردنی بەكتریای بەرپرس لە زۆرێك لە كێشە تەندروستییەكان.
لەگەڵ ئەوەشدا زۆر شوشتنی ددانەكان لە بری سود، زیانیان هەیە، چونكە هەندێك بەكتریا هەن بەسودن بۆ مرۆڤ و كەمبونەوەیان زەرەرمەند دەبین.
توێژەرەكە ناوی سۆنگ-ە و لەگەڵ تیمەكەی، كە هەموویان خەڵكی كۆریای باشورن، تاقیكردنەوەیان لەسەر 161 هەزار و 286 كەس كردوە تا بزانن هیچ پەیوەندییەك هەیە لەنێوان شكستی دڵ و كەمی پاك و خاوێنی دەم.
توێژینەوەكە ساڵی 2003-2004 كراوە و ئەنجامەكەی دەركەوتوە كە پاكڕاگرتنی ددانەكان مەترسییەكانی شكستی دڵ بە رێژەی 12% كەمدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group