نه‌وا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستانى كرد و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی دووشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی زانستی كردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له ڕێگه‌ی زیادكردنی داهات به ئاڕاسته‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و ڕێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه نا پێویستهكانه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كابینه‌ی نۆیه‌م ئامانجێكی له پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی و بیانییه‌كان، ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كاندا، گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.