نه‌وا
پارێزگاری سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا داواده‌كات: "له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی 100 مه‌تریدا، كاری پێویست بۆ قۆناغه‌كانی تری پڕۆژه‌كه‌ش بكرێت و ته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا كار بۆ پرۆژه‌كانی ؛ئه‌نده‌رپاسه‌كانی سلێمانی و به‌نداوی چه‌ق چه‌ق ته‌واو بكرێن و، به‌نداوی خێوه‌ته له نزیكترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێت".
راگه‌یه‌ندراوێك له پارێزگای سلێمانییه‌وه
دوای ڕاگه‌یاندنی ڕه‌زامه‌ندیی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی، به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه؛ سوپاسی هیممه‌ت و پشوودرێژیی خه‌ڵكی جوامێری پارێزگاكه‌مان و، بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و، هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزان سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانی شاره‌وانی و دارایی و پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه (له هه‌ردوو كابینه‌ی ئێستا‌و پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)و، لیژنه‌ی باڵای پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، پارێزگای سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و بۆردی سه‌رپه‌رشتیكردنی شه‌قامی سه‌د مه‌تری و هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له دوو ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له به‌ڵێنه‌وه ببێته بڕیار‌و پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكردن، ده‌كه‌ین.
چاودێر‌و چاوه‌ڕوانین، گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان، وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌كی شیاو‌و شایسته ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه نیشتمانییه به كات و كوالێتی خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئومێد ده‌كه‌ین به هیممه‌ت و هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك، پڕۆژه‌كان بخرێنه‌وه سه‌رپێی خۆیان و له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی سه‌د مه‌تریدا، كاری پێویست بۆ قۆناغه‌كانی تری پڕۆژه‌كه‌ش بكرێت، ته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا؛ پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسه‌كانی سلێمانی و به‌نداوی چه‌ق چه‌ق ته‌واو بكرێن و، پڕۆژه‌ی به‌نداوی خێوه‌ته له نزیكترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
١٣/٢/٢٠٢٠