ئەمریكا و تاڵیبان لەسەر كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان رێككەوتن

15/02/2020 جیهان

نەوا
ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان لەسەر كەمكردنەوەی توندتیژییەكان گەیشتوونەتە رێككەوتن، كە پێشبینی دەكرێت دەرگا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان بكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی بەرپرسێكی باڵای حكومەتی ئەمریكاوە، كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاشكرایكردووە، واشنتۆن و بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان گەیشتوونەتە رێككەوتنی ئاگربەست و بەمزوانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە، رێككەوتنەكە تایبەتە بە كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە، پاشان لەماوەی 10 رۆژدا دەست بە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان سەرجەم لایەنە ئەفغانییەكان دەكرێت.
بەرپرسەكەی ئەمریكا پێی وایە، دەكرێت رێككەوتنەكە دەرگا بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لەماوەی داهاتوودا بكاتەوە.
لای خۆیانەوە چەند بەرپرسێكی تاڵیبان، كە لە بازنەی بڕیاردانەوە نزیكن، بە رۆیتەرزیان وتووە، گفتوگۆی ئاشتیی نێوان سەرجەم لایەنە جیاجیاكانی ئەفغانستان لە رۆژی 10ی مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، چاوەڕێش دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا لە ماوەی 18 مانگدا لە ئەفغانستان بكشێنەوە.
 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group