ئەو هاووڵاتیانەی هەولێر كە لە 15-2ەوە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت

31/03/2020

نەوا
تەندروستیی هەولێر ئەو هاووڵاتیانەی سنووری پارێزگاكە ئاگاداردەكاتەوە كە لە رۆژی 15ی شوباتەوە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، سبەی چوارشەممە سەردانی بنكە تەندروستییەكان بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین، جگە لەو هاووڵاتیانەی پێشتر كەرەنتین كراون یاخود پشكنینیان بۆ كراوە.
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر :

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوە و توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی كە لە رێكەوتی 15/2/2020 لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە ناو كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەنجامدانی پشكنینی دڵنیابوون لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، لە رێكەوتی 1/4/2020 كاتژمێر (9)ی بەیانی تاكو كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ، بەڵگەنامەی سەفەر (پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیان بهێنن و سەردانی یەكێك لەم بنكە تەندروستییانەی خوارەوە بكەن :
ناو شار:
ـ بنكەی تەندروستی برایەتی خێزانی
ـ كورانی عنكاوە
ـ بنكەی تەندروستی شەهیدان
ـ بنكەی تەندروستی ملا فەندی
ـ بنكەی تەندروستی كوردستان
ـ سەنتەری شادی خێزانی

دەرەوەی شار:
ـ بنكەی تەندروستی ڕاژان
ـ بنكەی تەندروستی سارێژ
ـ نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە
ـ نەخۆشخانەی گشتی بلێ
ـ سەنتەری چارەسەری كۆڕۆنا لە سۆران (بنكەی چارە)

تێبینی:
تەنها ئەو هاووڵاتییانە سەردان بكەن كە پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت
ئەو هاووڵاتییانەی كە كوارەنتین (Quarantine) كراون یاخود پشكنینیان بۆ كراوە نایانگرێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group