نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی كوردی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی گۆڕانكاریكردن له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت بۆ موچه‌یه و رێگه‌نادرێت حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستی دیكه به‌كاریبهێنێت".
د. موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری عیراق و یه‌كێك له‌و نۆ ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، كه بهیاننامهكیان له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به رادیۆ نه‌وای وت "وه‌كو په‌رله‌مانتار ئه‌ركمانه راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرابكه‌ین و حكومه‌ت ئاگاداربكه‌ینه‌وه ده‌ست نه‌بات بۆ قوتی خه‌ڵك و له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی پێشتر كردوویه‌تی به‌رده‌وام نه‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ئه‌وانه‌ی له پرۆژه‌یاسای بودجه جێگیرمانكردوه تایبه‌ته به موچه‌ی هاووڵاتیان و رێزگرتن له بودجه‌ی گشتی عیراق، ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بێته سه‌رخه‌ت و رێگه‌نه‌دات ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه ره‌وانه ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شتێكی دیكه به‌كاریبهێنێت، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم تاوان ده‌كات ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك بۆ موچه دیاریكرابێت بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه به‌كاریبهێنێت ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم نییه له راستیدا".
ئه‌وه‌شی وت "پێویسته ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت و به هه‌ندێك له داهاتی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكات، پێم سه‌یره له‌مكاته‌دا حكومه‌ته‌كانی جیهان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن پاره بده‌نه هاووڵاتیانی خۆیان و موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت و كاسبكارانیش دابین بكه‌ن، به‌ڵام لێره نه‌ك ئه‌وه ناكات، به‌ڵكو باس له ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانیش ده‌كات! حكومه‌ت ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی خۆی، پێویسته تۆ كه‌سێك سجن ده‌كه‌یت به هه‌ر هۆكارێك بێت "گشتی بێت یاخود تایبه‌ت" ده‌بێت خواردنی بۆ دابین بكه‌یت".
د. موسه‌ننا ئه‌مین باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ندینجار حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه ئه‌مه قوتی خه‌ڵكه قوماری پێوه مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به‌وه‌هێناوه خۆتان موچه دابینبكه‌ن، كه نرخی نه‌وت به‌رزبێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی دابه‌زی؟ پێویسته قوتی خه‌ڵك له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵی بێت و ئێمه ده‌بێت داهاته ده‌ستورییه‌كان رادهستبكهین، چونكه به‌غدا یه‌ده‌گی خۆی هه‌یه و ده‌توانێت قه‌رز بكات و ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌وه بكات و ئه‌وه‌ش كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌م نا شهفافییه چاره‌سه‌رناكه‌ن؟ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 70%ی پێداویستییه داراییه‌كانی هه‌رێم ره‌نگه بریتی بێت له موچه، بۆ ئه‌مه ناخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراق؟.
سه‌باره‌ت به گرفتی هه‌رێمی كوردستان له راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی موچه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقیش، د. موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عیراق وتی "دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، پرسی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان پڕیه‌تی له ناشه‌فافی و گه‌نده‌ڵی و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامبن له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر راده‌ستی به‌غدای بكه‌نه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نامێنێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له كادری حزبی، كه هیچ بنه‌مایه‌كی دامه‌زراندنیان نییه خراونه‌ته سه‌ر بودجه‌ی گشتی و خزمه‌تكاری باخ و ڤێلاكانن و موچه‌یان بۆ دیاریكراوه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت به‌شی ئه‌مانه نه‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردوه ده‌ستبه‌رن بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی كه خزمه‌ت به‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بیكات له ده‌ستكاریكردنی موچه كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی عیراق رێگه به‌وه‌نادات، چونكه ئه‌م پاره‌یه له به‌غداوه دێت و ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانیش به‌رپرسین له‌وه‌ی ئه‌م راستییانه به خه‌ڵك بڵێین، جگه له‌وه‌ش له‌كاتی به‌رده‌وامی ناردنی موچه له به‌غداوه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبكرێت به‌وه‌ی پاره‌كه ته‌نها بدرێته موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.