نه‌وا
به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی دوكان، دابه‌شكردنی ئاو له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و قه‌زاو ناحییه‌كانی سلێمانی راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان له كاتژمێر 10:00ی شه‌وی رابردوه‌وه بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر، دابه‌شكردنی ئاو له‌پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان-سلێمانی راده‌گیرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كێ و بازیان و پیره‌مه‌گرون و شۆڕش و گۆپاڵه و ئه‌ڵڵایی، بێ ئاو ده‌بن.