شاخەوان عەبدوڵا: داخوازیەكانی كورد لە كارنامەی كازمیدا جێگەیان نەكراوەتەوە

01/05/2020 عێراق

نەوا
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، كە لەكارنامەكەی‌ مستەفا كازمی‌ بەهیچ جۆرێك داخوازییەكانی‌ كوردستانی‌ تیادا جێ‌ نەكراوەتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی‌ بۆ ئەوەكردووە، كە  بەهیچ شێوەیەك داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان لەكارنامەكەی كازمی جێگای نەكراوەتە بەهیچ شێوەیەك باسی جێبەجێ كردنی مادەی 140 و شایستەی پێشمەرگە لە موچەو چەك تەقەمەنی نەكراوە هەروەها ئاماژە بەكێشەی موچەو نەوت نەكراوە لەنێوان هەرێم بەغدا.
 راشیگەیاندووە، گرنگە بەپەلە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆكی هەرێم رێكەوتنێكی پێشوەخت لەگەڵ كازمی لەسەر كۆی ئەوپرسانە بكەن، نابێت چیتر پەیوەندییەكان لەسەر بناغەی كەسەكان دابرێژین و دەبێت ئەو بابەتە بەفەرمی بكرێت ، بەپێچەوانەوە نابێت كورد تا ئەو كاتە دەنگ بەكارنامەو كابینەكەی كازمی بدات" .
شاخەوان عەبدوڵا پێیوایە " تەواوی داخوازی شیعە لەناو كارنامەكەدا جێگای كراوەتەوە سەرەكی ترینیان بریتی یە لە خاڵی 2 بڕگەی 3 كە تیایدا هاتوە حەشدی شەعبی و ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و دەزگای نەهێشتنی تیرۆر بەردەوام دەبن لە ئەركەكانیان واتە تێكەڵ ناكرێن و دەمێننەوە ئەمە داواكاری سەرەكی شیعەكان بوە لەسەرجەم پاڵێوراوەكان ".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group