نه‌وا
ته‌نیا سێ رۆژ ماوه بۆ جه‌ژنی قوربان، به‌ڵام بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر هیچ سیمایه‌كی خۆئاماده‌كردنی هاووڵاتییانی پێوه دیار نییه بۆ كڕینی كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانی جه‌ژن، بازاڕ چۆڵ و دوكاندار و كاسبكارانیش بێكار به‌دیار دووكانهكانیانهوه دانیشتوون.
كامه‌ران كه‌مال كه ماوه‌ی 30 ساڵه له بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دوكانداره پێڵاوی منداڵان و خانمان ده‌فرۆشێت، پێش خۆیشی باوكی له هه‌مان شوێن كاری كردووه، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ دوا و وتی: "له ته‌مه‌نمدا بیرم نایه‌ت دۆخی ئاوا دروست بووبێت، هه‌ر بارێك هه‌بووبێت ئێمه به‌شی خۆمان هه‌ر كارمان كردووه و خه‌ڵكیش جه‌ژنی هه‌ر كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هاتنی كۆرۆنا بازاڕ به‌ته‌واوی وه‌ستاوه، ده‌توانم بڵێم بازاڕ به‌ره‌و دارووخان رۆشتووه، ئێمه هه‌ندێك وه‌رز هه‌یه كه ئیشی باش تێدا ده‌كه‌ین وه‌ك نه‌ورۆز، سه‌ری ساڵ و جه‌ژنه‌كان، له‌و بۆنانه‌دا هه‌موو ساڵێك ئیشمان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی زیاتر لهسهدا٨٠ ئیشمان به‌ره‌و نه‌مان رۆشتووه كه‌می كردووه".
كامه‌ران كه‌مال ئه‌و كاته‌ی چوینه لای كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆ بوو وتی: "له به‌یانی زووه‌وه دوكانم كردووه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا یه‌ك جووت پێلاوم فرۆشتووه، له‌كاتێكدا جه‌ژنه‌كانی دیكه تا ئه‌م كاته، 30 بۆ 40 جووت پێڵاومان ده‌فرۆشت".
به‌گوته‌ی ئه‌و فرۆشیاره چه‌ند هۆكارێك وای له بازاڕ كردووه "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و په‌تایه‌یه، خه‌ڵك ده‌ترسێت و ناوێرێت بێته بازاڕ، هۆكاری دیكه بێ معاشی و بێ پاره‌ییه، دوو بۆ سێ رۆژ ماوه بۆ جه‌ژن مووچه نه‌دراوه، پاره نییه خه‌ڵك به‌چی شت بكڕێت، گومانی خه‌ڵكیش كه ره‌نگه بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت هۆكارێكی دیكه‌یه كه وای كردووه خه‌ڵك دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی جه‌ژن ده‌كرێت تا بێته بازاڕ‌و شت بكڕێت".
سه‌رباز زیاد كه له بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دوكانی چه‌ره‌سات، نوقڵ و شیرینی هه‌یه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "دۆخه‌كه زۆر به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات بارودۆخ زۆر ناله‌باره، باری ئابووری زۆرینه‌ی دوكانداره‌كان تووشی داڕمان بووه، من له منداڵییه‌وه له‌ناو بازاڕدا كارده‌كه‌م هه‌تا ئێستا شتی وام نه‌بینیوه بازاڕ به‌و جۆره‌ی ئێستای لێ بێت، جاران شتم به‌ده‌ست ده‌فرۆشت زۆر له‌ئێستا زیاتر ئیشم ده‌كرد، ئێستا له‌سه‌دا ٩٥ی بازاڕمان دابه‌زیوه و له‌سه‌دا پێنجی ماوه، واته ئه‌گه‌ر رۆژانه بایی ١٠٠ هه‌زار دینار شتم فرۆشتبێت ئێستا بایی پێنج هه‌زار دینار ده‌فرۆشین، دوكاندار هه‌یه دوكانه‌كه‌ی بایی ١٥ بۆ ٢٠ ده‌فته‌ر دۆلاره، ئێستا بایی ٥٠ بۆ ٦٠ هه‌زار دینار كه‌ره‌سته ده‌فرۆشێت، واته مه‌سره‌فی خۆی ده‌رناچێت چی له دوكانهكهیدایه دهیفرۆشێت و ده‌یكاته مه‌سره‌ف و ده‌ستمایه‌كه‌ی ده‌خوات و قه‌رزاریش ده‌بێت له‌سه‌ری".
سه‌رباز زیاد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چه‌ندین دوكان هه‌یه له‌ناو بازاڕ مایه‌پووچ بووه و ئێستا دوكانه‌كه‌ی داناوه بۆ كرێ و فرۆشتن.
ئه‌م دووكانداره هۆكاری بێ بازاڕییه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ دوو هۆكار ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت " یه‌كه‌م داخستنی رێگای شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بازاڕی هه‌ولێر هه‌بووه، جاران گه‌شتیاری ئه‌و شارانه ده‌هاتن له هه‌ولێره‌وه تاوه‌كو حاجی ئۆمه‌ران شتیان ده‌كڕی و خه‌ڵك ئیشی زۆر باشبوو ده‌توانم بڵێم لهسهدا٥٠ی هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه گه‌شتیار نییه و ده‌رگاكان داخراون و لهسهدا٥٠كهی دیكه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی مووچه‌وه بازاڕ وای لێ هاتووه، خه‌ڵك پاره‌ی له گیرفاندا نییه و بێ مووچه‌ن و ناتوانن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكڕن".
ناوبراو هۆكارێكی دیكه‌یشی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه خاڵك گومانی هه‌یه ره‌نگه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت بۆ جه‌ژن و خه‌ڵك نایه‌وێت پاره‌كه‌ی كه پێیه‌تی خه‌رجی بكات.
كاردۆ محه‌مه‌د به قوڕگی پڕ له گریانه‌وه له‌به‌رده‌م مایكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باسی ژیان و گوزه‌رانی خۆی بۆ كردین و وتی: "من هیچم نه‌كڕیوه بۆ جه‌ژن، هاووڵاتی له‌م كوردستانه زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌یه له‌م دۆخه، دێمه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه بۆئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت، نه پاره هه‌یه نه مووچه هه‌یه به‌م بابه‌تی كۆرۆنایه هه‌موومان تووشی كێشه بووین، بۆخۆت پارچه كێكێكیش بخۆیت ئه‌ژیت ئاساییه، به‌س چی له منداڵ ده‌كه‌یت جلوبه‌رگی ده‌وێت، خواردنی ده‌وێت خۆ هه‌موو رۆژێ ته‌ماته‌ی ناده‌یتێ، به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه گه‌وره‌ترین غه‌دریان له خه‌ڵك كردووه با بێنه ناو خه‌ڵك بزانن میلله‌ت چی پێویسته".
كاردۆ محه‌مه‌د وتیشی: "هه‌فته‌یه‌كه كچه‌كه‌م داوای شمهكم لێ ده‌كات نیمه بۆی بكڕم، چی بكه‌م خۆ خۆم ناكوژم، دێمه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه ناچارم خۆ هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵ ده‌نگه ده‌نگ ناكه‌یت، به‌ڵام چی بكه‌م نیمه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆیان بكڕم، جاران خه‌ڵكی خێرخواز له‌بازاڕ زۆربوو ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه، ئه‌وانیش چی بكه‌ن به‌شی خۆشیان ناكات دوكانداره‌كانیش ناتوانن وه‌ك جاران خێر بكه‌ن".
به‌شێك له خێزانه‌كان بڕیاریانداوه سه‌رباری دۆخه‌كه هه‌رچۆنێك بێت جه‌ژن بكه‌ن و سه‌رقاڵی ئاماددهكارین، به‌ڵام ئه‌وانیش ناتوانن به‌دڵی خۆیان وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت دڵیان ده‌یخوازێت بیكڕن، بۆیه به تێچوویه‌كی كه‌متر و سفره‌یه‌كی بچووكتر جه‌ژنی ئه‌مساڵ به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
شكۆفه حوسێن كه له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌ره، له‌گه‌ڵ هاوژین و كچه تاقانه‌كه‌ی له بازاڕ بوون بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "ئێمه ته‌نیا یه‌ك منداڵمان هه‌یه وه‌ك جه‌ژنه‌كانی دیكه نه‌مانتوانیوه هه‌موو شتێكی بۆ دابین بكه‌ین، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه خه‌ڵك ناتوانێت پێشوازی ته‌واو له جه‌ژن بكات به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت، بۆیه داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بارودۆخی خه‌ڵك چاك بكات و داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین رێك بكه‌ون واز له‌و ململانێیه بهێنن".
ئه‌و وتیشی: "له بابه‌تی خواردندا بۆ جه‌ژنی ساڵی رابردوو زۆر زیاتر ئاماده‌كاریمان كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ كردوومانه به نیواو نیوی پێداویستییه‌كان، له‌كاتێكدا ئێمه سێ نه‌فه‌رین ئه‌ی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یان زۆره و شه‌ش یان حه‌وت نه‌فه‌ر ده‌بن ئه‌وان ده‌بێت چۆن بن، ئه‌وه‌ی له بازاڕدا كارده‌كات و عاره‌بانه‌یه‌كی پێیه و رۆژی له‌وانه‌یه ته‌نها پێنج هه‌زار دینار په‌یدا بكات ئه‌وان ده‌بێت چۆن بژین".
شكۆفه حوسێن ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئاماده‌كاری وه‌ك پێویست نه‌كردووه وتی: "كۆرۆنا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه له‌سه‌ر خۆئاماده‌كردن، هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها نه‌بوونی مووچه و بێ پاره‌ییه، چونكه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه كۆرۆنا بووایه خه‌ڵك ده‌هاته بازاڕ و خۆی ده‌پاراست ده‌مامكی ده‌به‌ست و په‌نجه‌وانه‌ی له‌ده‌ست ده‌كرد و پێداویستییه‌كانی ده‌كڕی".
رۆژانی به‌ر له جه‌ژن و بۆنه‌كان بۆ فرۆشیار و كاسبكاران كاتی زێڕینی كار و رۆژانی دڵخوازیان بوو، چونكه به چه‌ند رۆژێك به‌هێنده‌ی ده‌یان رۆژانی ئاسایی سه‌رقاڵ و بازاڕ گه‌رم ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاوازبوو چونكه كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و قه‌یرانی دارایی رۆژ له دوای رۆژ زیاتر له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت، ئێستا پرۆژه بچووكه‌كان و فرۆشیارانی پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له بازاردا به‌ڕاده‌یه‌ك زیانیان پێگه‌یشتووه كه كهمنین ئه‌وانه‌ی به‌ری ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوویان له‌م چه‌ند مانگه‌دا داناوه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان به‌ته‌واوی مایه‌پووچ بوون و كاره‌كه‌یان وازلێ هێناوه.