لە رۆژئاوای كوردستان دوو كەس بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

16/09/2020

نەوا
دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان 63 حاڵەتی نوێی توشبون بە پەتای كۆرۆنای تۆماركرد.
ئەمڕۆ دەستەی ناوبراو راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، لەگەڵ تۆماركردنی ئەو 63 نەخۆشە نوێیە، دوو توشبوش بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
لەوبارەیەوە د.جوان مستەفا هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رونكردنەوەی داوە و دەڵێت "ئەو دوو توشبوەی گیانیانلەدەستداوە، ژن و پیاوێكن و خەڵكی دێركی هەرێمی جزیرەن".
 هەروەها باسی لەوەكردوە، توشبوە نوێیەكان 30 كەسیان لە رەگەزی نێرن و 33-كەی دیكەشیان لە رەگەزی مێ-ن.
 تائێستا لە رۆژئاوای كوردستان 966 توشبوی پەتای كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیە 309یان چاكبونەتەوە، بەڵام 48یان گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group