ئەنجومەنی باڵای فەتوا رونكردنەوە لەسەر نرخی دراو و گرانبونی كاڵا دەدات

23/12/2020

نەوا
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان داوا لەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لەلای خەڵكە دەكات هاوكاری قەرزدارەكانیان بن لەم بارودۆخە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی ئەو گۆرانكاریە گەورانەی بەسەر بازاڕەكانی كوردستان و عێراقدا هاتوە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلار ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایدەگەیەنێت پێویستە لەسەر موسڵمانان گیانی تەبایی و برایەتی و هاوكاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانكاریانە نەكەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
ئەوەش هاتوە، هەروەها دروست نیە كاڵاكان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بكرێن و نرخیان بخرێتە سەر، یان قۆرخكاری بكرێت، ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لەلای خەڵكە داوا دەكەین هاوكاری قەرزدارەكانیان بن لەم بارودۆخەدا.
لیژنەی باڵای فەتوا جەختیلەوەشكردوەتەوە، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمیش دەكەین بە وردی چاودێری نرخەكان بكەن و هاوسەنگی بازاڕەكان رابگرن لە پێناو هاووڵاتیان بە گشتی و كەمدەرامەتان بە تایبەتی.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group