نه‌وا
سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی جوندی شاپوری ئه‌هواز له باشوری خۆرئاوای ئێران رایگه‌یاند، له سنوری نێوان وڵاته‌كه‌یان و عێراق كڕین و فرۆشتنی به ئه‌نجامی نه‌رێنی پشكنینی كۆرۆناوه ده‌كرێت.
فه‌رهاد ئه‌بول نه‌ژادیان سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی جوندی شاپور له ئه‌هواز باسی له‌وه‌شكرد، نرخی یه‌ك پكشنینی نه‌رێنی كۆرۆنا له سه‌ر سنوری ئێران و عێراق زیاتر له 50 دۆلاره، به‌و هۆیه‌شه‌وه به شێوه‌ی كاتی حكومه‌تی تاران بڕیاریداوه ده‌روازه سنوورییه‌كان دابخات.
راشیگه‌یاند، ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراق له باره‌ی مردن به كۆرۆناوه راست نین و ئاماری راسته‌قینه چوار هێنده‌ی ئاماری فه‌رمییه.
سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی جوندی شاپوری ئه‌هواز له پارێزگای خوزستانی ئێران كه هاوسنوری عێراقه سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو له پارێزگاكه‌یان وتی، به‌هۆی گه‌شتیارێكه‌وه كه له هۆڵنده‌اوه گه‌ڕابوه‌وه و هه‌ر وه‌ها خێزانێكی عێراقی دانیشتووی به‌ریتانیا كه سه‌ردانی پارێزگاكه‌یان كردووه، ئه‌و ڤایرۆسه بڵاوبوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا 11 شاری خوزستان له دۆخی سوردان و ئاماری تووشبوونی منداڵانی نێوان 6 بۆ 14 ساڵ به كۆرۆنای گۆڕدراو بۆ دوو هێنده به‌رزبوه‌ته‌وه.