نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ته‌واوبووه، به‌ڵام یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كه‌ین.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: لیژنه‌ی دارایی ره‌شنووشی كۆتایی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ی ته‌واو كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوبوونی كۆتایی ره‌شنووسه‌كه ماوه بابه‌تی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمه له پڕۆژه یاساكه، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
وتیشی: لیژنه‌ی دارایی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی مافی هه‌موو هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانی وڵات له پڕۆژه یاساكه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 .