سەدر هۆشداری لە دەستوەردان لە كاری كۆمسیۆن دەدات

12/10/2021 عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر هۆشداری دەدات لە دەستوەردان لەكاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و جەخت لەوە دەكاتەوە، بە وردی چاودێری هەر دەستوەردانێكی ناوخۆیی و دەرەكی دەكەن.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەوەی تایبەتمەندی ئەم هەڵبژاردنە بووە ئەوەیە كە لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی و عەرەبیدا بەڕێوەچوو و ئەوان پرۆسەكەیان پەسەند كردووە.
رونیشیكردووەتەوە، نابێت دەستوەردان لە بڕیارەكانی كۆمسیۆن بكرێت و چ لە ناوخۆ یاخود هەندێك دەوڵەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی فشاری بخرێتە سەر.
سەدر لە بەشێكی تری تویتەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، هەڵبژاردن كاروباری ناوخۆییە و بۆ هەموان روون بێت كە بە وردی چاودێری هەر دەستوەردانێكی ناوخۆیی نایاسایی هەروەها دەرەكی دەكەن، كە هەیبەت و سەربەخۆیی عێراق لەكەدار بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group