نەوا
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانی رایگهیاند كه بکوژی کارمەندی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی-یان دهستگیر
كردوه و باسی لەوەشکردوە، بکوژهكه کوڕی
بەرپرسێکی شاری کەرکوکە و كهسوكارهكهی هاوكاربون له دهستگیركردنیدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی له
راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكرد، " پاش ئەوەی ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی
ئاگادار كرانەوە لە بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمەندێكی ئەمنی (سیكویریتی) یەكێك
لە سیتییەكانی سلێمانی، ھێزەكانیان ھەوڵەكانیان چڕكردەوە و توانیان پاش چەند
کاتژمێرێک لە ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارەكە دەستگیر بكەن."
له بهشێكی دیكهی راگهیههدراوهكهدا
ئاماژه بهوهدراوه كه "تاوانبارەکە ناوی (ب. م) كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركوكە
و بەسوپاسەوە كەسوكارەكەشی ھاوكار بوون لە دەستگیركردنی."
پێشتریش نوسینگەی لیوا چەتۆ ساڵح،
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندبوو: "سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی چوارشەممە کە
بووە ھۆی كوشتنی (ه.م .ك) کە لە دایكبووی ساڵی 1990 یە و دانیشتووی گەڕەكی
شەكرەكەیە لە سلێمانی و كارمەندی سیکۆرێتی دەروازەسیتی بووە، بکوژی تاوانبار
کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە".