نەوا
جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سه‌رۆكی حکوومەت
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه بۆ دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی.
لە راگەیەنراوێکدا جوتیار عادل باسی لەوەکردوە: حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بووه به‌نزین بۆ هاووڵاتییان دابین بكات به نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش
په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت، له رابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبۆوه
كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین
بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە".
باسی لەوەشکردوە: سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی
كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ
گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان.
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد: له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
سه‌رۆكی حکوومەت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن
له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت
تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
وتەبێژی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو، سه‌باره‌ت به
نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م
بابه‌ته له رێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له
زووترین كاتدا.