توشبووی ئۆمیكرۆن بە یەك پژمە 100 كەس تووش دەكات

13/01/2022 هەمەڕەنگ
نەوا
ڤلادیمێر بۆلیبوك پزیشكی تایبەتمەند لە بەرگری جەستە دەڵێت، ئەو كەسانەی توشبووی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنان، بە یەك پژمە دەتوانن 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بكەن.
بۆلیبوك لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، تاوەكو ئێستا ڤایرۆسی هاوشێوەی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنامان نەبووە، سورێژە بە یەكێك لە نەخۆشیە زۆر گواستراوەكان دادەنرێت، بەڵام ئۆمیكرۆن ئەویشی تێپەڕاندووە.
رونیشیكردووەتەوە، ئۆمیكرۆن زۆر بە چالاكانە بە هەوادا دەگوازرێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەی توشبوو دەریدەكات، بۆ نمونە یەك پژمە یاخود یەك كۆكە دەتوانێت ڤایرۆسەكە بۆ 100 كەس بگوازێتەوە.
ئەو پزیشكە پێشی وایە، تەنانەت لەوانەیە لەكاتی قسەكردن و هەناسەدانی ئاسایی ڤایرۆسەكە بگوازرێتەوە و كەسانی تر تووش بكات، هەروەها ئۆمیكرۆن بەشێوەیەكی تایبەت مەترسی لەسەر منداڵان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group