بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا هۆشداری دەداتە شۆفێران كە بەهۆی بەفربارینەوە چەند رێگایەك بەربەستكراون، ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:-
ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكات كە بەهۆی بارینی بەفرو لەبارنەوەبونی كەشوهەوا ئەم رێگایە بەربەستكراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش ( لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەكان بەربەستكراوە) لەبەر سەلامەتی شۆفێران بەفربارین و گریمانەی هەڵخلیسكان و هەڵدێران دروستدەبێت .
سەرجەم شەقامەكانی ناوشار تا ئەندازەیەكی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەكان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەكەین پابەندبن بە خێرایە یاساییەكان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپاریزن
لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بە:
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ كۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی
راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی