نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دەیانەوێت لە گەڵ حكومەتی عیراق بە پێی دەستور مامەڵە بكەن و بەردەوامن لە گفتوگۆكردن، ئەوە راست نییە كە هەرێم نایەوێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت.
مەسرور بارزانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، دەیانەوێت بە پێی دەستور مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەن و بەردەوامن لە گفتوگۆكردن، لەسەر مەلەفی نەوت و غاز بەشێوەی فەرمی وەڵامی حكومەتی عیراقیان داوەتەوە، ئەوە راست نییە كە هەرێم نایەوێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی بەراوردی داتاكاندا روون بووەتەوە كە هەرێم لەسەر هەقە، بەڵام بڕیارەكان سیاسین و هیوادارن بەغدا بتوانێت رێز لە مافە دەستورییەكانی هەرێم بگرێت.
لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكەی حكومەتی عیراق سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەستوورییە و لە دەستوور مافی كوردستان دیارە و دەبێت بەغدا بەپێی فرۆشی نەوت میزانیەی هەرێم تەواو بكات.