پەرلەمانتارێكی یەكێتی: داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەبرێتە هەولێر

14/05/2022

نەوا-
سەركۆ گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی دەڵێت، بە واژۆی وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتووچۆی ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەبرێتە سەر ژمارە بانكییەك لە هەولێر.
سەركۆ گەڵاڵی بڵاویكردووەتەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستێكی واژۆ كردووە كە دەبێت 20%ی هەموو داهاتی ساڵانەی تازەكردنەوەی توندوتۆڵی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین بچێتە سەر حسابێكی تایبەت لە هەولێر.
رونیشیكردووەتەوە، بە پێی گرێبەستەكە تاوەكو 15 ساڵی تر هیچ كەس و كۆمپانیایەك ناتوانێت گەراجی پشكنین و توندوڵی دابنێت و وەربگرێت، ئەمە لەلایەك قۆرخكاریە و لەلایەكیش پلانێكە بۆ كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە، هەر بە پێی ئەم گرێبەستە كۆمپانیای توندوتۆڵ دەبێتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەم سنورە مۆڵەتیان وەرگرتوە لە پێشوودا بۆ دەستبەسەرداگرتنی داهاتی ئەو كۆمپانیایانە و بەڕێوبەرایەتیەكانی ناوچەكانی سنوری سلێمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group