نەوت نزیكەی 5%ی نرخەكەی لەدەستدا

24/09/2022 جیهان

نەوا-
نرخی نەوتی خاو نزیكەی 5%ی نرخەكەی لەدەستدا و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 86 دۆلار و 15 سەنت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دۆلار لە جیهاندا و ترس لەسەر كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نزیكەی 5%ی نرخەكەی لەدەستداوە، بەوەش نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت دابەزیوە بۆ 86 دۆلار و 15 سەنت.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 78 دۆلار و 74 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت و یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش بە 96 دۆلار و 31 سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی وتەی شارەزایان، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە جیهاندا و نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی سودی بانكی، كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group