مارك روتە: لوتكەی ئەنقەرە گفتوگۆی پشتیوانی لە ئۆكرانیا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پێش دەستپێكردنی لوتكەی ئەنقەرە مارك روتە سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لوتكەی ئەنقەرە سەرنج دەخاتە سەر دەرئەنجامەكان و گفتوگۆ دەكەن لەبارەی پلانەكانی خەرجكردن بۆ گەیشتن بە ئامانجی نوێ و زیادكردنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەرگریی و بەردەوامبونی پشتیوانییەكان بۆ ئۆكرانیا.
روتە راشیگەیاندوە، لوتكە دوو رۆژەییەكەی ناتۆی ئەنقەرە تاڕادەیەكی زۆر سەرنج دەخاتە سەر دەرەنجامەكان، ساڵی رابردوو لە لاهای زۆر كاریان ئەنجامدا، بەڵام ئێستا پێویستە ئەو بەڵێنانەی لەوێ دراون جێبەجێی بكەن، هەروەها پێویستە دڵنیابن لەوەی ئۆكرانیا پێویستی بەچی هەیە بۆئەوەی لە بەرەنگاربونەوەدا بەهێز بمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group