نەوا-
هەریەك لە پارێزگاكانی بابل، نەجەف، زیقاڕ، موسەننا لە راگەیەندراوی جیاجیادا بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پارێزگاكەیانی گرتۆتەوە، ئەمرۆ یەكشەممە 25-2 لەسەرجەم دامودەزگاكان و ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتە پشوی فەرمی، پشوەكەش تەنها دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان ناگرێتەوە.
شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ لەنیوەڕۆی شەممەوە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عیراقی گرتۆتەوە و لەچەندین شوێن ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوە.