فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا فراوان دەكرێت

25/02/2024 عێراق

نەوا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبونەوەی جێبەجێكردنی پلانەكانی پەرەپێدان و فراوانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، سودانی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كردوە كە نوێنەرانی دەزگای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) و لیژنەی پەیوەندیدار بە ئامادەكردنی پلانەكان بۆ نۆژەنكردنەوەو فراوانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئامادەبون.
لەوبارەیەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق پێداچونەوەی بەڕاپۆرتێكی ورد كردوە لەسەر پلانە ئامادەكراوەكان و میكانیزمەكانی جێبەجێكردن، ژمارەیەك تێبینی تۆماركراون لەگەڵ گرنگترین پێشنیارەكان بۆ تێپەڕاندنی هەندێك لەو كێشانەی كە روبەڕوی كارەكە دەبنەوە.
هەروەها سودانی فەرمانی كردوە پێشنیارەكان پەسەند بكرێن و گفتوگۆیان لەسەر بكرێت تا لەگەڵ ئامانج و ئاڕاستەی حكومەتدا بگونجێت و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە تایبەتمەندییەك بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندكراوەكاندا بگونجێت و خزمەتگوزارییەكانی باشتر بكات و ببێتە روكارێكی گرنگ كە شایانی ناوبانگی عیراق و پێگەكەی بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group